كاتێ گه‌یشته ئه‌وبه‌ر، له هه‌رێمی گه‌ده‌رین، دوو شێتی زۆر دڕنده‌ی تووش بوو، له گۆڕستانه‌وه هاتبوونه ده‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕێت. هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟” له دووری ئه‌وانه‌وه ڕانه به‌رازێكی گه‌وره ده‌له‌وه‌ڕان. شه‌یتانه‌كانیش لێی پاڕانه‌وه و وتیان: “ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره نێو ڕانه به‌رازه‌كه”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “بڕۆن”. ئه‌وانیش ده‌رچوون و چوونه نێو به‌رازه‌كانه‌وه، جا هه‌موو ڕانه‌كه له قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه هه‌ڵدێران و له‌نێو ئاوه‌كه‌دا مردن. به‌رازه‌وانه‌كانیش بۆ نێو شار هه‌ڵاتن و هه‌موو شتێكیان گێڕایه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دوو شێته‌كه هاتبوو. ئه‌وه‌بوو شاره‌كه هه‌مووی بۆ بینینی ئیشۆع هاتنه ده‌ره‌وه، كه بینییان، لێی پاڕانه‌وه له سنووره‌كه‌یان ده‌ربچێت.
مه‌تته‌ی 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 28:8-34
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان