لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 28:8-34

مەتا 28:8-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ گه‌یشته‌ ئه‌وبه‌ر، له‌ هه‌رێمی گه‌ده‌رین، دوو شێتی زۆر دڕنده‌ی تووش بوو، له‌ گۆڕستانه‌وه‌ هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌. ته‌نانه‌ت كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕێت. هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره‌ هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟” له‌ دووری ئه‌وانه‌وه‌ ڕانه‌ به‌رازێكی گه‌وره‌ ده‌له‌وه‌ڕان. شه‌یتانه‌كانیش لێی پاڕانه‌وه‌ و وتیان: “ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره‌ نێو ڕانه‌ به‌رازه‌كه‌”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “بڕۆن”. ئه‌وانیش ده‌رچوون و چوونه‌ نێو به‌رازه‌كانه‌وه‌، جا هه‌موو ڕانه‌كه‌ له‌ قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ریاكه‌ هه‌ڵدێران و له‌نێو ئاوه‌كه‌دا مردن. به‌رازه‌وانه‌كانیش بۆ نێو شار هه‌ڵاتن و هه‌موو شتێكیان گێڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دوو شێته‌كه‌ هاتبوو. ئه‌وه‌بوو شاره‌كه‌ هه‌مووی بۆ بینینی ئیشۆع هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ بینییان، لێی پاڕانه‌وه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان ده‌ربچێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 8 بخوێنەوە

مەتا 28:8-34 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک عیسا گەیشتە ئەوبەری دەریاچەکە، لە هەرێمی گەدەرین، دوو کەسی تووش بوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، لە گۆڕستانەوە هاتبوونە دەرەوە. بە ڕادەیەک توندوتیژ بوون کە تەنانەت کەس نەیدەتوانی بەو ڕێگایەدا تێبپەڕێت. هاواریان کرد و گوتیان: «چیت لێمان دەوێ، ئەی کوڕی خودا؟ ئایا پێشوەخت بۆ ئێرە هاتوویت، تاکو ئەشکەنجەمان بدەیت؟» لە دووری ئەوانەوە ڕانە بەرازێکی گەورە دەلەوەڕان. ڕۆحە پیسەکانیش لێی پاڕانەوە و گوتیان: «ئەگەر دەرماندەکەیت، بماننێرە ناو ڕانە بەرازەکە.» ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن!» ئەوانیش لە دوو کەسەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئەوە بوو هەموو ڕانەکە بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و لە ئاوەکەدا خنکان. بەرازەوانەکانیش ڕایانکرد بۆ ناو شار و هەموو شتێکیان گێڕایەوە، بگرە ئەو ڕووداوەشیان گێڕایەوە کە بەسەر ئەوانەدا هاتبوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. ئەوە بوو شارەکە هەمووی بۆ بینینی عیسا هاتنە دەرەوە، کە بینییان، لێی پاڕانەوە ناوچەکەیان بەجێبهێڵێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 8 بخوێنەوە