ئیفلیجێكیان هێنایه لای له‌نێو نوێن كه‌وتبوو، كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه دڵنیابه، گوناهه‌كانت به‌خشراون”. جا هه‌ندێک له ته‌وراتزانه‌كان له دڵی خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه كفر ده‌كات!” ئیشۆعیش به بیركردنه‌ویانی زانی و فه‌رمووی: “بۆچی له دڵتان‌دا بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره بووترێت، گوناهه‌كانت به‌خشراون، یان بووترێت، هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تا بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”. ئینجا به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆوه ماڵ”. ئه‌ویش هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی. كاتێ خه‌ڵكه‌كه ئه‌مه‌یان بینی، سام دایگرتن و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، كه ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی به مرۆڤ داوه. كه ئیشۆع له‌وێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی له شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مه‌تته‌ی بوو. پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت. له كاتێكدا له ماڵ پاڵیدابووه‌وه، زۆر باجگر و گوناهبار هاتن و له‌گه‌ڵ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی پاڵیاندایه‌وه. كه په‌ڕیشییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، به قوتابییه‌كانیان وت: “بۆچی ڕابیتان له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟” جا كاتێ ئیشۆع گوێی لێ‌بوو، فه‌رمووی: “له‌شساغان پێویستییان به پزیشک نییه، به‌ڵكو نه‌خۆشان. بڕۆن و واتای ئه‌مه فێربن: {میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ک قوربانی} . چونكه نه‌هاتووم بێگوناهه‌كان بانگ بكه‌م بۆ تۆبه‌كردن، به‌ڵكو گوناهباران”. ئینجا قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن هاتنه لای و وتیان: “بۆچی ئێمه و په‌ڕیشییه‌كان زۆر به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابییه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌كرێت كه‌سانی زاوا شیوه‌ن بكه‌ن، له‌و كاته‌ی زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن. هیچ كه‌س كراسی كۆن به په‌ڕۆی نوێ پینه ناكات، چونكه پینه نوێیه‌كه ده‌چێته ئاو و كراسه دڕاوه‌كه خراپتر ده‌كات. مه‌یی نوێش له‌نێو مه‌شكه‌ی كۆن ناكه‌ن، ئه‌گینا مه‌شكه‌كه ده‌ته‌قێت، جا مه‌یه‌كه ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوده‌چێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ له‌نێو مه‌شكه‌ی نوێ ده‌كرێت جا هه‌ردووكیان پارێزراو ده‌بن”.
مه‌تته‌ی 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 2:9-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان