ئیشۆع به هه‌موو شار و گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕا، له كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند، هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازیه‌كی نێو گه‌لی چاک ده‌كرده‌وه. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بینی دڵی پێیان سووتا، چونكه وه‌ک مه‌ڕی بێ شوان په‌رێشان و هه‌راسان بوون. جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “دروێنه زۆره، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه. جا داوا له په‌روه‌ردگاری دروێنه بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت”.
مه‌تته‌ی 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 35:9-38
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان