مەتا 35:9-38
مەتا 35:9-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع به هه‌موو شار و گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕا، له كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند، هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازیه‌كی نێو گه‌لی چاک ده‌كرده‌وه. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بینی دڵی پێیان سووتا، چونكه وه‌ک مه‌ڕی بێ شوان په‌رێشان و هه‌راسان بوون. جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “دروێنه زۆره، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه. جا داوا له په‌روه‌ردگاری دروێنه بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت”.
مەتا 35:9-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بە هەموو شار و گوندەکاندا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند و هەموو نەخۆشی و نەساغییەکی چاک دەکردەوە. کاتێک خەڵکەکەی بینی دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان پەرێشان و سەرلێشێواو بوون. جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت.»