كه ئیشۆع له‌وێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی له شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مه‌تته‌ی بوو. پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت. له كاتێكدا له ماڵ پاڵیدابووه‌وه، زۆر باجگر و گوناهبار هاتن و له‌گه‌ڵ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی پاڵیاندایه‌وه. كه په‌ڕیشییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، به قوتابییه‌كانیان وت: “بۆچی ڕابیتان له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟” جا كاتێ ئیشۆع گوێی لێ‌بوو، فه‌رمووی: “له‌شساغان پێویستییان به پزیشک نییه، به‌ڵكو نه‌خۆشان. بڕۆن و واتای ئه‌مه فێربن: {میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ک قوربانی} . چونكه نه‌هاتووم بێگوناهه‌كان بانگ بكه‌م بۆ تۆبه‌كردن، به‌ڵكو گوناهباران”. ئینجا قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن هاتنه لای و وتیان: “بۆچی ئێمه و په‌ڕیشییه‌كان زۆر به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابییه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌كرێت كه‌سانی زاوا شیوه‌ن بكه‌ن، له‌و كاته‌ی زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن. هیچ كه‌س كراسی كۆن به په‌ڕۆی نوێ پینه ناكات، چونكه پینه نوێیه‌كه ده‌چێته ئاو و كراسه دڕاوه‌كه خراپتر ده‌كات. مه‌یی نوێش له‌نێو مه‌شكه‌ی كۆن ناكه‌ن، ئه‌گینا مه‌شكه‌كه ده‌ته‌قێت، جا مه‌یه‌كه ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوده‌چێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ له‌نێو مه‌شكه‌ی نوێ ده‌كرێت جا هه‌ردووكیان پارێزراو ده‌بن”. كاتێ ئه‌مانه‌ی ده‌فه‌رموو، سه‌رۆكێک هات و كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “هه‌ر ئێستا كچه‌كه‌م مرد، به‌ڵام وه‌ره ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ، زیندوو ده‌بێته‌وه”. ئیشۆعیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو ژنێک كه دوازده ساڵ بوو خوێن به‌ربوونی هه‌بوو، له دواوه لێی نزیک بووه‌وه و ده‌ستی له چمكی جله‌كه‌ی دا، چونكه له دڵی خۆیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له جله‌كانیشی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه، بینی و فه‌رمووی: “كچم دڵنیابه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. ژنه‌كه ده‌ستبه‌جێ چاكبووه‌وه. كاتێ ئیشۆع چووه ماڵی سه‌رۆكه‌كه، زوڕنا ژه‌نان و خه‌ڵكێكی په‌شێوی بینی، فه‌رمووی: “لاچن، كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو خه‌وتووه”. ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد، هاته ژووره‌وه و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوبووه‌وه. كه ئیشۆع به‌وێدا ده‌ڕۆیشت، دوو نابینا دوای كه‌وتن، هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه ڕۆڵه‌ی داوید!”. كاتێ هاته ماڵه‌وه، دوو نابیناكه هاتنه لای. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌و باوه‌ڕه‌دان من بتوانم ئه‌مه بكه‌م؟” پێیان وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م!”. ئینجا ده‌ستی له چاویان دا و فه‌رمووی: “با به‌گوێره‌ی باوه‌ڕتان بۆتان ببێت”. ئیتر چاویان كرایه‌وه. ئیشۆعیش به توندی ئاگاداری كردنه‌وه: “ئاگاداربن با كه‌س نه‌زانێت!”. به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان لێی تێگه‌یاند. كاتێ ده‌رده‌چوون، لاڵێكی شێتان هێنایه لای. كاتێ شه‌یتانه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد. كۆمه‌ڵه‌كه‌ش سه‌رسام بوون، وتیان: “هه‌رگیز له ئیسڕائیلدا شتی وا ده‌رنه‌كه‌وتووه!”. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان وتیان: “به سه‌رۆكی شه‌یتانان شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كات!”.
مه‌تته‌ی 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 9:9-34
3 Days
Discover the truths to gain personal power from Christian Classic writer Andrew Murray in this highlight from his popular best-seller "Absolute Surrender".
4 Days
In this 4-day plan, I will explain how Jesus tackled the root causes of the Babylonian culture of greed, fear, and corruption and replaced it with a Kingdom culture of caring and sharing for universal prosperity and flourishing in the marketplace. If you apply these principles to your business or job, you and all who deal with you will benefit enormously and together we'll create a better world for all.
Journey with Pastor Micah E. Davis as he uncovers some of the heralded (and unheralded) heroes of the Christmas story. The birth of Jesus was more than a neat, cozy, Nativity scene. Instead, Micah pulls back the curtain on the immense amount of faith shown by some particular individuals and the immense amount of power demonstrated by God and His angels. Invitation is at the heart of the Christmas story.
Jesus told his followers to "make disciples," not "collect converts." A disciple is someone who is committed to staying close to the master and learning from him a joyous new way of life. This series sums up the missionary discipleship lifestyle in four words: encounter, accompany, community and send.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان