لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 35:10-40

مه‌رقوس 35:10-40 PNTZS

یاقوو و یوخه‌ننه‌نی كوڕه‌كانی زه‌بدی هاتنه‌ لای و پێیان وت: “ڕابی، ده‌مانه‌وێت هه‌رچی داوای ده‌كه‌ین بۆمان بكه‌یت”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتان ده‌وێت بۆتان بكه‌م؟” پێیان وت: “له‌ شكۆمه‌ندییه‌كه‌ت بمانده‌رێ یه‌كێكمان له‌لای ڕاستت و یه‌كێكمان له‌لای چه‌پت دانیشین”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه‌ بخۆنه‌وه‌ كه‌ من ده‌یخۆمه‌وه‌، عه‌مادی ئازار بكرێن كه‌ من پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئه‌و جامه‌ی من ده‌یخۆمه‌وه‌، ئێوه‌ش ده‌یخۆنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی من عه‌مادی ئازار ده‌كرێم، ئێوه‌ش عه‌ماد ده‌كرێن. به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست و چه‌پمه‌وه‌ بۆم نییه‌ بیده‌م، ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بۆیان دانراوه‌”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان