مەرقۆس 35:10-40
مەرقۆس 35:10-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یاقوو و یوخه‌ننه‌نی كوڕه‌كانی زه‌بدی هاتنه لای و پێیان وت: “ڕابی، ده‌مانه‌وێت هه‌رچی داوای ده‌كه‌ین بۆمان بكه‌یت”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتان ده‌وێت بۆتان بكه‌م؟” پێیان وت: “له شكۆمه‌ندییه‌كه‌ت بمانده‌رێ یه‌كێكمان له‌لای ڕاستت و یه‌كێكمان له‌لای چه‌پت دانیشین”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه بخۆنه‌وه كه من ده‌یخۆمه‌وه، عه‌مادی ئازار بكرێن كه من پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئه‌و جامه‌ی من ده‌یخۆمه‌وه، ئێوه‌ش ده‌یخۆنه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی من عه‌مادی ئازار ده‌كرێم، ئێوه‌ش عه‌ماد ده‌كرێن. به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست و چه‌پمه‌وه بۆم نییه بیده‌م، ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه كه بۆیان دانراوه”.
مەرقۆس 35:10-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدی هاتنە لای و پێیان گوت: «مامۆستا، دەمانەوێت هەرچی داوای دەکەین بۆمان بکەیت.» ئەویش پێی فەرموون: «چیتان دەوێت بۆتان بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «کاتێک لەسەر تەختی شکۆمەندییەکەت دانیشتیت، پێمان ڕەوا ببینە یەکێکمان لەلای ڕاستت و یەکێکمان لەلای چەپت دابنیشین.» بەڵام عیسا پێی فەرموون: «نازانن داوای چی دەکەن. ئایا دەتوانن ئەو جامە بخۆنەوە کە من دەیخۆمەوە؟ ئایا دەتوانن بەو ئازارەدا تێبپەڕن کە من پێیدا تێدەپەڕم؟» وەڵامیان دایەوە: «دەتوانین.» عیساش پێی فەرموون: «ئەو جامەی من دەیخۆمەوە، ئێوەش دەیخۆنەوە، بەو شێوەیەی من بە ئازاردا تێدەپەڕم، ئێوەش پێیدا تێدەپەڕن. بەڵام دانیشتن لەلای ڕاست و چەپمەوە، هی من نییە تاکو بیبەخشم. ئەو شوێنانە هی ئەو کەسانەیە کە بۆیان ئامادە کراون.»