كاتێ له یروشلایم نزیک بوونه‌وه، له بتپاگی و بتعه‌نیا له‌لای كێوی زه‌یتوون، دووان له قوتابییه‌كانی نارد، پێی فه‌رموون: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، هه‌ركه ده‌چنه نێوی، ده‌بینن جاشێک به‌ستراوه‌ته‌وه تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی، ئینجا یه‌كسه‌ر بۆ ئێره‌ی ده‌نێرێت”. چوون و له شه‌قامه‌كه بینییان جاشێک له ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كردیانه‌وه. هه‌ندێ كه‌س له‌وێ ڕاوه‌ستابوون، پێیان وتن: “چی ده‌كه‌ن، جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟” وه‌ک ئیشۆع پێی ڕایسپاردبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئیتر ڕێگایان دان. جاشه‌كه‌یان بۆ ئیشۆع هێنا و كراسه‌كانیان خسته سه‌ری، ئه‌ویش سواری بوو. زۆر كه‌سیش كراسه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست، هه‌ندێكیش له دره‌خته‌كان لقه‌داریان بڕیه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕایانخست. ئه‌وانه‌ی پێشیه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه له‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتن، هاواریان ده‌كرد: “هۆسانا! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه! پیرۆزه پاشایه‌تیی داویدی باوكمان كه به‌ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه! هۆسانا له به‌رزایی!” ئیشۆع چووه نێو یروشلایم و په‌رستگاكه، كاتێ ته‌ماشای هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ری كرد، كاته‌كه دره‌نگ داهات و له‌گه‌ڵ دوازده‌كه بۆ بتعه‌نیا ده‌رچوون.
مه‌رقوس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 1:11-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان