ئیشۆع وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئایا ئێوه گومڕا نین، چونكه نه له سیپاره‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا؟ چونكه كاتێ له مردن هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسمانان‌دا وه‌ک فریشته ده‌بن. به‌ڵام ده‌رباره‌ی مردووان كه هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئایا له سیپاره‌ی مووشێدا نه‌تانخوێندۆته‌وه، چۆن له ده‌وه‌نه‌كه‌دا خودا پێی فه‌رموو: {منم خودای ئه‌وڕاهه‌م و خودای ئسخه‌ق و خودای یاقوو؟} ئه‌و خودای مردووان نییه، به‌ڵكو خودای زیندووانه. ئێوه زۆر گومڕان!”
مه‌رقوس 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 24:12-27
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
Videos