مەرقۆس 24:12-27
مەرقۆس 24:12-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئایا ئێوه گومڕا نین، چونكه نه له سیپاره‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا؟ چونكه كاتێ له مردن هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسمانان‌دا وه‌ک فریشته ده‌بن. به‌ڵام ده‌رباره‌ی مردووان كه هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئایا له سیپاره‌ی مووشێدا نه‌تانخوێندۆته‌وه، چۆن له ده‌وه‌نه‌كه‌دا خودا پێی فه‌رموو: {منم خودای ئه‌وڕاهه‌م و خودای ئسخه‌ق و خودای یاقوو؟} ئه‌و خودای مردووان نییه، به‌ڵكو خودای زیندووانه. ئێوه زۆر گومڕان!”
مەرقۆس 24:12-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟ کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾؟ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!»