یه‌كێک له ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره، جا په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیر و هه‌موو تواناتانه‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میش وه‌ک یه‌كه‌مینه و ئه‌مه‌یه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ، هیچ ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م دووانه مه‌زنتر نییه”. ته‌وراتزانه‌كه‌ش پێی فه‌رموو: “ڕاسته ڕابی، ڕه‌وات فه‌رموو كه یه‌ک خودا هه‌یه و بێجگه له‌و خودای دیكه نییه. خۆشویستنی ئه‌ویش به هه‌موو دڵ و به هه‌موو تێگه‌یشتن و به هه‌موو ده‌روون و به هه‌موو تواناوه‌یه، هه‌روه‌ها خۆشویستنی نزیک وه‌ک خۆت، له هه‌موو قوربانیی سووتاندن و قوربانییه‌كان باشتره”. ئیشۆع بینی به داناییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، پێی فه‌رموو: “له پاشایه‌تی خوداوه دوور نیت”. ئیتر كه‌س نه‌وێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت! كاتێ ئیشۆع له په‌رستگاد ئامۆژگاریی ده‌كرد فه‌رمووی: “ته‌وراتزان چۆن ده‌ڵێن: مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داویده؟ چونكه داوید خۆی به ڕووحی پارساوه وتی: {په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ده‌بێته ڕۆڵه‌ی؟” كۆمه‌ڵه زۆره‌كه‌ش به خۆشییه‌وه گوێیان لێی ده‌گرت. له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا فه‌رمووی: “ئاگاداری ته‌وراتزانه‌كان بن، حه‌زده‌كه‌ن به جلی شۆڕ بگه‌ڕێن و له بازاڕدا سڵاویان لێ بكرێت، له كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه بگرن و له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی میوانداری بن. ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن و به‌ئه‌نقه‌ست درێژه به نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن”.
مه‌رقوس 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 28:12-40
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان