مەرقۆس 28:12-40
مەرقۆس 28:12-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كێک له ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره، جا په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیر و هه‌موو تواناتانه‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میش وه‌ک یه‌كه‌مینه و ئه‌مه‌یه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ، هیچ ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م دووانه مه‌زنتر نییه”. ته‌وراتزانه‌كه‌ش پێی فه‌رموو: “ڕاسته ڕابی، ڕه‌وات فه‌رموو كه یه‌ک خودا هه‌یه و بێجگه له‌و خودای دیكه نییه. خۆشویستنی ئه‌ویش به هه‌موو دڵ و به هه‌موو تێگه‌یشتن و به هه‌موو ده‌روون و به هه‌موو تواناوه‌یه، هه‌روه‌ها خۆشویستنی نزیک وه‌ک خۆت، له هه‌موو قوربانیی سووتاندن و قوربانییه‌كان باشتره”. ئیشۆع بینی به داناییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، پێی فه‌رموو: “له پاشایه‌تی خوداوه دوور نیت”. ئیتر كه‌س نه‌وێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت! كاتێ ئیشۆع له په‌رستگاد ئامۆژگاریی ده‌كرد فه‌رمووی: “ته‌وراتزان چۆن ده‌ڵێن: مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داویده؟ چونكه داوید خۆی به ڕووحی پارساوه وتی: {په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ده‌بێته ڕۆڵه‌ی؟” كۆمه‌ڵه زۆره‌كه‌ش به خۆشییه‌وه گوێیان لێی ده‌گرت. له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا فه‌رمووی: “ئاگاداری ته‌وراتزانه‌كان بن، حه‌زده‌كه‌ن به جلی شۆڕ بگه‌ڕێن و له بازاڕدا سڵاویان لێ بكرێت، له كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه بگرن و له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی میوانداری بن. ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن و به‌ئه‌نقه‌ست درێژه به نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن”.
مەرقۆس 28:12-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: ﴿ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ لەدوای ئەویش ئەمەیە، ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.» مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە. خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.» عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات. کاتێک عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێر دەکرد فەرمووی: «مامۆستایانی تەورات چۆن دەڵێن: ”مەسیح کوڕی داودە“؟ داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“﴾ داود خۆی پێی دەڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» خەڵکەکە زۆر بە خۆشییەوە گوێیان لێی دەگرت. لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە. ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.»