په‌تڕۆس له خواره‌وه له حه‌وشه بوو، یه‌كێک له كه‌نیزه‌كانی كاهینی باڵا هات. كاتێ پهتڕۆسی بینی خۆی گه‌رم ده‌كاته‌وه، تێی‌ڕووانی و وتی: “تۆش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی بوویت!”. نكۆڵی كرد و وتی: “نازانم، تێناگه‌م چی ده‌ڵێی!” ده‌رچووه داڵانه‌كه. ئینجا كه‌ڵه‌شێر قوولاندی. كه‌نیزه‌كه بینییه‌وه، به ئاماده‌بووانی وت: “ئه‌مه‌ش له‌وانه!” دیسان نكۆڵی كرد. پاش كه‌مێک ئاماده‌بووان، به په‌تڕۆسیان وت: “به ڕاستی تۆ له‌وانیت، چونكه تۆش گلیلاییت و زاراوه‌كه‌ت وه‌ک زاراوه‌ی ئه‌وانه!”. ده‌ستیكرد به نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “ئه‌م پیاوه‌ی باسی ده‌كه‌ن نایناسم!”. كه‌ڵه‌شێر بۆ دووه‌م جار قوولاندی، په‌تڕۆس فه‌رمووده‌ی ئیشۆعی بیركه‌وته‌وه كه پێی فه‌رمووبوو: “پێش ئه‌وه‌ی دوو جار كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”. كاتێ بیری لێ كرده‌وه گریا.
مه‌رقوس 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 66:14-72
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان