لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 66:14-72

مەرقۆس 66:14-72 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌تڕۆس له‌ خواره‌وه‌ له‌ حه‌وشه‌ بوو، یه‌كێک له‌ كه‌نیزه‌كانی كاهینی باڵا هات. كاتێ په‌تڕۆسی بینی خۆی گه‌رم ده‌كاته‌وه‌، تێیڕووانی و وتی: “تۆش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی بوویت!”. نكۆڵی كرد و وتی: “نازانم، تێناگه‌م چی ده‌ڵێی!” ده‌رچووه‌ داڵانه‌كه‌. ئینجا كه‌ڵه‌شێر قوولاندی. كه‌نیزه‌كه‌ بینییه‌وه‌، به‌ ئاماده‌بووانی وت: “ئه‌مه‌ش له‌وانه‌!” دیسان نكۆڵی كرد. پاش كه‌مێک ئاماده‌بووان، به‌ په‌تڕۆسیان وت: “به‌ ڕاستی تۆ له‌وانیت، چونكه‌ تۆش گلیلاییت و زاراوه‌كه‌ت وه‌ک زاراوه‌ی ئه‌وانه‌!”. ده‌ستیكرد به‌ نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “ئه‌م پیاوه‌ی باسی ده‌كه‌ن نایناسم!”. كه‌ڵه‌شێر بۆ دووه‌م جار قوولاندی، په‌تڕۆس فه‌رمووده‌ی ئیشۆعی بیركه‌وته‌وه‌ كه‌ پێی فه‌رمووبوو: “پێش ئه‌وه‌ی دوو جار كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”. كاتێ بیری لێ كرده‌وه‌ گریا.