لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 1:16-14

مه‌رقوس 1:16-14 PNTZS

كه‌ شه‌ممه‌ به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه‌، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن. له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌. به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه‌؟” كه‌ سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه‌ گلۆر كراوه‌ته‌وه‌! هه‌رچه‌نده‌ زۆر گه‌وره‌ بوو. كاتێ چوونه‌ نێو گۆڕه‌كه‌، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان. پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه‌ به‌ شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه‌! لێره‌ نییه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا. به‌ڵام بڕۆن به‌ قوتابییه‌كانی و به‌ په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”. خێرا ده‌رچوون و له‌ گۆڕه‌كه‌ هه‌ڵاتن. چونكه‌ له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به‌ كه‌س نه‌ووت، چونكه‌ ده‌ترسان. دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له‌ یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه‌، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو. ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی وت كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان. كاتێ بیستیان ئیشۆع زیندووه‌ و ئه‌م بینیویه‌تی، ‌بڕوایان نه‌كرد. دوای ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ دووان له‌وان ده‌ركه‌وت، كاتێ بۆ ده‌شتوده‌ر به‌ڕێوه‌ بوون. جا چوون و به‌وانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌كردن. پاشان بۆ یازده‌كه‌ ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه‌ بڕوایان به‌وانه‌ نه‌كرد كه‌ دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان