مه‌رقوس 16
16
1 كه شه‌ممه به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن. 2 له یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه. 3 به یه‌كتریان ده‌ووت: “كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه؟” 4 كه سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه! هه‌رچه‌نده زۆر گه‌وره بوو. 5 كاتێ چوونه نێو گۆڕه‌كه، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان. 6 پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه به شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه! لێره نییه. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا. 7 به‌ڵام بڕۆن به قوتابییه‌كانی و به په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”. 8 خێرا ده‌رچوون و له گۆڕه‌كه هه‌ڵاتن. چونكه له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به كه‌س نه‌ووت، چونكه ده‌ترسان.
9 دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو. 10 ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی وت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان. 11 كاتێ بیستیان ئیشۆع زیندووه و ئه‌م بینیویه‌تی، بڕوایان نه‌كرد.
12 دوای ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیكه بۆ دووان له‌وان ده‌ركه‌وت، كاتێ بۆ ده‌شتوده‌ر به‌ڕێوه بوون. 13 جا چوون و به‌وانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌كردن.
14 پاشان بۆ یازده‌كه ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه بڕوایان به‌وانه نه‌كرد كه دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان.
15 پێی فه‌رموون: “بڕۆنه هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن. 16 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و عه‌ماد ده‌كرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت. 17 ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به ناوی من شه‌یتان ده‌رده‌كه‌ن و به زمانی نوێ ده‌دووێن، 18 به ده‌ستیان مار ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ژه‌هرێكی كوشنده‌ش بخۆنه‌وه زیانیان پێ ناگات، ده‌ست له‌سه‌ر نه‌خۆش داده‌نێن و چاک ده‌بنه‌وه”.
19 دوای ئــــه‌وه‌ی پــــه‌روه‌ردگــــار ئــــه‌مــــانــــه‌ی پـــێ فـــه‌رمــــوون،
بـه‌رزبووه‌وه بۆ ئـاسـمـان و له لای ڕاسـتی خـودا دانـیـشـت.
20 ئه‌وانیش چوون و له هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد،
په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و
به په‌رجوه‌كانی پشتگیری
وشه‌كه‌ی ده‌كرد.
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
مه‌رقوس 16: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧