كه شه‌ممه به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن. له یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه. به یه‌كتریان ده‌ووت: “كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه؟” كه سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه! هه‌رچه‌نده زۆر گه‌وره بوو. كاتێ چوونه نێو گۆڕه‌كه، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان. پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه به شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه! لێره نییه. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا. به‌ڵام بڕۆن به قوتابییه‌كانی و به په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”. خێرا ده‌رچوون و له گۆڕه‌كه هه‌ڵاتن. چونكه له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به كه‌س نه‌ووت، چونكه ده‌ترسان. دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو.
مه‌رقوس 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 1:16-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان