لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 35:5-42

مه‌رقوس 35:5-42 PNTZS

كاتێ ئیشۆع قسه‌ی ده‌كرد، كه‌سانێک له‌ ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌وه‌ هاتن، وتیان: “كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر بۆ ڕابی ماندوو ده‌كه‌یت؟”. ئیشۆع گوێی به‌ قسه‌كه‌یان نه‌دا، به‌ پێشه‌واكه‌ی كه‌نیشتی فه‌رموو: “مه‌ترسه‌! ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێت”. نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێت، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقوو نه‌بێت. هاتنه‌ ماڵی پێشه‌واكه‌ی كه‌نیشت، بینی هه‌رایه‌، گریان و شیوه‌نێكی زۆر. چووه‌ ژووره‌وه‌، پێی فه‌رموون: “بۆچی هه‌راتانه‌ و ده‌گریێن؟ كچه‌كه‌ نه‌مردووه‌، به‌ڵكو نووستووه‌”. پێی پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و هه‌موویانی ده‌ركرده‌ ده‌ره‌وه‌، دایک و باوكی كچه‌كه‌ی برد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون و چووه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كچه‌كه‌ی لێبوو. ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت و پێی فه‌رموو: “تالیتا قووم!” واتا: كیژۆڵه‌، پێت ده‌ڵێم: هه‌سته‌! كچه‌كه‌ یه‌كسه‌ر هه‌ستا و ڕێیكرد، چونكه‌ دوازده‌ ساڵان بوو، جا زۆر سه‌رسام بوون.