مەرقۆس 35:5-42
مەرقۆس 35:5-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع قسه‌ی ده‌كرد، كه‌سانێک له ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌وه هاتن، وتیان: “كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر بۆ ڕابی ماندوو ده‌كه‌یت؟”. ئیشۆع گوێی به قسه‌كه‌یان نه‌دا، به پێشه‌واكه‌ی كه‌نیشتی فه‌رموو: “مه‌ترسه! ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێت”. نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێت، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقوو نه‌بێت. هاتنه ماڵی پێشه‌واكه‌ی كه‌نیشت، بینی هه‌رایه، گریان و شیوه‌نێكی زۆر. چووه ژووره‌وه، پێی فه‌رموون: “بۆچی هه‌راتانه و ده‌گریێن؟ كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستووه”. پێی پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و هه‌موویانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه، دایک و باوكی كچه‌كه‌ی برد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون و چووه ژووره‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كچه‌كه‌ی لێ‌بوو. ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت و پێی فه‌رموو: “تالیتا قووم!” واتا: كیژۆڵه، پێت ده‌ڵێم: هه‌سته! كچه‌كه یه‌كسه‌ر هه‌ستا و ڕێیكرد، چونكه دوازده ساڵان بوو، جا زۆر سه‌رسام بوون.
مەرقۆس 35:5-42 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا قسەی دەکرد، چەند کەسێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هاتن و گوتیان: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.» عیسا قسەکانی ئەوانی بەرگوێ کەوت، بە پێشەواکەی کەنیشتی فەرموو: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت.» نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێت، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای یاقوب نەبێت. هاتنە ماڵی پێشەواکەی کەنیشت، بینی هەرا و گریان و شیوەنێکی زۆرە. چووە ژوورەوە، پێی فەرموون: «بۆچی هەراتانە و دەگریێن؟ کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» بەمە خەڵکەکە پێی پێکەنین. بەڵام عیسا هەموویانی دەرکردە دەرەوە، دایک و باوکی منداڵەکەی برد لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵی بوون و چووە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێ‌بوو. دەستی منداڵەکەی گرت و پێی فەرموو: «تالیسا، قوم!» کە بە واتای «کیژۆڵە، پێت دەڵێم هەستە!» دێت. کچەکە کە تەمەنی دوازدە ساڵ بوو، دەستبەجێ هەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، جا هەموویان زۆر سەرسام بوون.