شا هیڕوودس ئه‌مه‌ی بیست، چونكه ناوی ده‌نگیدایه‌وه و ده‌یانووت: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆیه په‌رجو له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێت”. خه‌ڵكی دیكه ده‌یانووت: “ئیلییایه”. هه‌ندێكیش ده‌یانووت: “پێغه‌مبه‌رێكه، وه‌ک پێغه‌مبه‌ران”. به‌ڵام هیڕوودس كه بیستی، وتی: “یوخه‌ننه‌نه، ئه‌وه‌ی من سه‌رم بڕی، له‌نێو مردواندا هه‌ستاوه‌ته‌وه!” چونكه هیڕوودس به خۆی ناردبوو، یوخه‌ننه‌نی گرت و له زیندان به‌ستییه‌وه، له‌سه‌ر هیرۆدیای ژنی پیلیپوسی برای خۆی، ئه‌وه‌ی كه خواستبووی. چونكه یوخه‌ننه‌ن به هیڕوودسی ده‌ووت: “دروست نییه براژنه‌كه‌ت بخوازیت”. جا هیرۆدیا ڕقی لێی‌بوو و ده‌یه‌ویست بیكوژێت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی، چونكه هیڕوودس له یوخه‌ننه‌ن ده‌ترسا، ده‌یزانی پیاوێكی خوداناس و پارسایه، ده‌یپاراست. كاتێ گوێی لێده‌گرت زۆر ده‌شێوا، حه‌زیشی ده‌كرد گوێی لێبگرێت. ده‌رفه‌تێک ڕێككه‌وت، كاتێ هیڕوودس له جه‌ژنی له‌دایكبوونی بۆ گه‌وره فه‌رمانده‌كانی و پیاو ماقوڵانی گلیلا خوانی سازكرد. كچی هیرۆدیا هاته ژووره‌وه و سه‌مای كرد. جا هیڕوودس و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی پاڵیاندابووه‌وه دڵخۆشیكردن. پاشا به كچه‌كه‌ی وت: “هه‌رچیه‌كت ده‌وێ له منی داوا بكه، ده‌تده‌مێ”. سوێندیشی بۆ خوارد: “هه‌رچیم لێ داوا بكه‌یت ده‌تده‌مێ، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی پاشایه‌تیه‌كه‌شم بێت”. ئه‌ویش ده‌رچوو و به دایكی وت: “داوای چی بكه‌م؟” وتی: “سه‌ری یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار”. یه‌كسه‌ر و به په‌له هاته ژووره‌وه بۆ لای پاشا، داوای كرد و وتی: “ده‌مه‌وێت هه‌رئێستا سه‌ری یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكارم له‌سه‌ر سینییه‌ک بده‌یتێ”. پاشا زۆر دڵگران بوو. به‌ڵام له‌به‌ر سوێنده‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر خوان بوون، نه‌یویست ڕه‌تی بكاته‌وه. پاشا یه‌كسه‌ر پیاوكوژی نارد و فه‌رمانی دا سه‌ری بهێنن. ئه‌ویش چوو و له زیندان سه‌ری بڕی، له‌سه‌ر سینییه‌ک سه‌ری هێنا و دایه كچه‌كه، كچه‌ش دایه دایكی. كاتێ قوتابییه‌كانی بیستیان، هاتن ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و له گۆڕێكدا ناشتیان.
مه‌رقوس 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 14:6-29
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان