لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فلیمۆن 10:1-18

فلیمۆن 10:1-18 PNTZS

داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئۆنسیمۆسی ڕۆڵه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له‌ كۆتكراویمدا بووه‌ كوڕم. پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه‌. ئه‌و ده‌نێرمه‌وه‌ لات، په‌سه‌ندی بكه‌، كه‌ جگه‌رمه‌. حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه‌، تاكو له‌ جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له‌ پێناوی ئینجیله‌ ڕاژه‌م بكات. به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به‌ خواسته‌وه‌ بێت نه‌ک به‌ ناچاری. له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه‌، تاكو تاهه‌تایه‌ بۆ تۆ بێت، له‌مه‌ودوا نه‌ک وه‌ک كۆیله‌، به‌ڵكو باشتر له‌ كۆیله‌، وه‌ک برایه‌كی خۆشه‌ویست، به‌ تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه‌ له‌ جه‌سته‌ و له‌ په‌روه‌ردگاره‌! بۆیه‌، ئه‌گه‌ر من به‌ هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ک من په‌سه‌ندی بكه‌. ئه‌گه‌ر له‌ شتێک خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر منی بنووسه‌.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە فلیمۆن 10:1-18