فلیمۆن 10:1-18
فلیمۆن 10:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئۆنسیمۆسی ڕۆڵه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له كۆتكراویمدا بووه كوڕم. پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه. ئه‌و ده‌نێرمه‌وه لات، په‌سه‌ندی بكه، كه جگه‌رمه. حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تاكو له جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له پێناوی ئینجیله ڕاژه‌م بكات. به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به خواسته‌وه بێت نه‌ک به ناچاری. له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه، تاكو تاهه‌تایه بۆ تۆ بێت، له‌مه‌ودوا نه‌ک وه‌ک كۆیله، به‌ڵكو باشتر له كۆیله، وه‌ک برایه‌كی خۆشه‌ویست، به تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه له جه‌سته و له په‌روه‌ردگاره! بۆیه، ئه‌گه‌ر من به هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ک من په‌سه‌ندی بكه. ئه‌گه‌ر له شتێک خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر منی بنووسه.
فلیمۆن 10:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە. ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری. لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوورکەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن. لەبەر ئەوە، ئەگەر تۆ من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە. ئەگەر خراپەیەکی لەگەڵ کردوویت یان قەرزێکت بەسەرییەوە هەیە، لەسەر منی بنووسە.