لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 3:2-8

پیلیۆس 3:2-8 PNTZS

هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه‌ ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش. با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه‌: ئه‌وه‌ی له‌ شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه‌ خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه‌ و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان.