هه‌رچه‌نده منیش هۆم هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وابزانێت هۆی هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستێت، من له‌پێشترم: هه‌شت ڕۆژ بوومه خروسه‌بڕان كراوم، له ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له ته‌وراته‌وه بێ گله‌یی بووم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه به زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه له ته‌وارتدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕی مه‌سیحه، بێتاوانیه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه، تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له مردنی، به‌ڵكو بگه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان. من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه یان گه‌یشتوومه‌ته ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنم كه ئیشۆعی مه‌سیح له پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. برایان، من وا دانانێم كه به‌ده‌ستم هێناوه. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه له یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه ده‌رده‌په‌ڕم. به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له ئیشۆعی مه‌سیحدا. با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه نێوانماندان بیر له‌مه بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بیرتان له شتێكی جیاوازیش كرده‌وه، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه با ده‌ستی پێوه بگرین. برایان، به‌یه‌كه‌وه لاسایی من بكه‌نه‌وه و بڕواننه ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه پێمان دان. زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به گریانه‌وه ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن، ئه‌وانه پایانیان له‌ناوچوونه، خوداوه‌ندیان سكیانه و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه. چونكه وڵاتمان له ئاسماناندایه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌شی خاكسارمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێک بۆ خۆی.
پیلیۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 4:3-21
3 Days
Does your past haunt you with guilt and a broken spirit? Is your life like a broken record—one in which your past is replayed over and over again? In this final message we will learn how the records of our past lives can break us and bring us to our knees. The beauty of this is that Christ had a broken record as well. In fact, He was broken to save and heal our brokenness.
Get a glimpse into the rich truths in Bishop Courtney McBath’s book, Living at the Next Level. We weren’t meant to simply survive, or take hold of salvation merely to go to heaven. Instead, God desires us to take hold of the abundant, joyful, rewarding life that comes as a direct result of communion and relationship with Him!
There are three tenets in football that drive the game: We should focus on the basics, keep our eye on the ball, and never forget it is more than just a sport. In Philippians 3, the Apostle Paul wants us to get into Jesus’ frame of mind so that we can play the field just as He did. What was in Jesus’ mind? Can we get the same results?
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others, by emphasizing the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and the world through these Jesus-colored lenses.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان