لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 3

3
1 له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن به‌ په‌روه‌ردگار! نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ ئاساییشی ئێوه‌یه‌. 2 چاوببڕنه‌ سه‌گه‌كان، چاوببڕنه‌ به‌دكاران، چاوببڕنه‌ جه‌سته‌بڕه‌كان. 3 چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین 4 هه‌رچه‌نده‌ منیش هۆم هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وابزانێت هۆی هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستێت، من له‌پێشترم: 5 هه‌شت ڕۆژ بوومه‌ خروسه‌بڕان كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، 6 به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم.
7 به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له‌ پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه‌ به‌ زیان ده‌زانم. 8 له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و 9 له‌ ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه‌، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه‌ له‌ ته‌وارتدایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕی مه‌سیحه‌، بێتاوانیه‌كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ باوه‌ڕه‌، 10 تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی، 11 به‌ڵكو بگه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان. 12 من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. 13 برایان، من وا دانانێم كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه‌ له‌ یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕم.
14 به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. 15 با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه‌ نێوانماندان بیر له‌مه‌ بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بیرتان له‌ شتێكی جیاوازیش كرده‌وه‌، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. 16 جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه‌ با ده‌ستی پێوه‌ بگرین.
17 برایان، به‌یه‌كه‌وه‌ لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ و بڕواننه‌ ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه‌ پێمان دان. 18 زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن، 19 ئه‌وانه‌ پایانیان له‌ناوچوونه‌، خوداوه‌ندیان سكیانه‌ و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه‌، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه‌. 20 چونكه‌ وڵاتمان له‌ ئاسماناندایه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه‌، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، 21 ئه‌وه‌ی له‌شی خاكسارمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێک بۆ خۆی.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

پیلیۆس 3: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە