لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 7:3-14

پیلیۆس 7:3-14 PNTZS

به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له‌ پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه‌ به‌ زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و له‌ ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه‌، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه‌ له‌ ته‌وارتدایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕی مه‌سیحه‌، بێتاوانیه‌كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ باوه‌ڕه‌، تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی، به‌ڵكو بگه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان. من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. برایان، من وا دانانێم كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه‌ له‌ یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕم. به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.