به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه به زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه له ته‌وارتدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕی مه‌سیحه، بێتاوانیه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه، تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له مردنی، به‌ڵكو بگه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان. من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه یان گه‌یشتوومه‌ته ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنم كه ئیشۆعی مه‌سیح له پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. برایان، من وا دانانێم كه به‌ده‌ستم هێناوه. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه له یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه ده‌رده‌په‌ڕم. به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له ئیشۆعی مه‌سیحدا. با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه نێوانماندان بیر له‌مه بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بیرتان له شتێكی جیاوازیش كرده‌وه، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه با ده‌ستی پێوه بگرین. برایان، به‌یه‌كه‌وه لاسایی من بكه‌نه‌وه و بڕواننه ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه پێمان دان. زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به گریانه‌وه ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن، ئه‌وانه پایانیان له‌ناوچوونه، خوداوه‌ندیان سكیانه و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه. چونكه وڵاتمان له ئاسماناندایه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌شی خاكسارمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێک بۆ خۆی.
پیلیۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 7:3-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان