له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له سه‌ره‌تای ئینجیل‌دا، كاتێ له ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له تسلۆنیقێ، بۆ پێویستی من جارێک و دووان بۆتان ناردم. نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره بۆ هه‌ژماردتان. به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه و زیادی كردووه. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه، دڵی خودا خۆش ده‌كات. خوداوه‌ندی من به‌گوێره‌ی سامانی خۆی له شكۆمه‌ندی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، هه‌موو پێویستییه‌كانتان دابین ده‌كات. شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه. ئامین. سڵاو له هه‌ر پارسایه‌ک له ئیشۆعی مه‌سیحدا بكه‌ن. ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. هه‌موو پارسا‌كان سڵاوتان لێده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خانه‌واده‌ی قه‌یسه‌ڕن. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
پیلیۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 14:4-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان