فیلیپی 14:4-23
فیلیپی 14:4-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له سه‌ره‌تای ئینجیل‌دا، كاتێ له ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له تسلۆنیقێ، بۆ پێویستی من جارێک و دووان بۆتان ناردم. نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره بۆ هه‌ژماردتان. به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه و زیادی كردووه. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه، دڵی خودا خۆش ده‌كات. خوداوه‌ندی من به‌گوێره‌ی سامانی خۆی له شكۆمه‌ندی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، هه‌موو پێویستییه‌كانتان دابین ده‌كات. شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه. ئامین. سڵاو له هه‌ر پارسایه‌ک له ئیشۆعی مه‌سیحدا بكه‌ن. ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. هه‌موو پارسا‌كان سڵاوتان لێده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خانه‌واده‌ی قه‌یسه‌ڕن. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
فیلیپی 14:4-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم. ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت. تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو. نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار دەکرێت. ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات. خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی. ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین. بە ناوی عیسای مەسیح سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن. ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵمدان سڵاوتان لێدەکەن. هەموو گەلی خودا کە لێرەن سڵاوتان لێدەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە خانەوادەی قەیسەرن. با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت.