ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. هه‌موو چاكه‌كانی له بیر مه‌كه. ئه‌وه‌ی له هه‌موو گوناهێكت خۆشده‌بێت. له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک چاكت ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی ژیانت له گۆڕ ده‌كڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی میهره‌بانی و به‌زه‌یی ده‌كاته تاجی سه‌رت. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت تێر ده‌كات به چاكه، تاكو گه‌نجێتیت وه‌ک هه‌ڵۆ نوێ ببێته‌وه. په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌دات. دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان. ڕێگای خۆی به موشێ ناساند، كرده‌وه‌كانی به نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل. په‌روه‌ردگار میهره‌بان و به به‌زه‌ییه، پشوودرێژه و میهره‌بانیی زۆره. تاوانباركردنی تا سه‌ر نییه، كینه‌ی جاویدانی نییه. به گوناهه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانمان سزامان ناداته‌وه. چونكه وه‌ک به‌رزی ئاسمانان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه، میهره‌بانییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. وه‌ک دووری خۆرهه‌ڵات له خۆرئاواوه، یاخیبوونه‌كانمانی لێ دوور خستووینه‌ته‌وه. وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه دێته‌وه كه لێی ده‌ترسن.
په‌سنییه‌كان 103 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 103
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 2:103-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان