لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 103

103
گۆرانییه‌كی داویده‌.
1 ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌، هه‌موو ناخیشم با ستایشی ناوی پارسای بكات.
2 ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌. هه‌موو چاكه‌كانی له‌ بیر مه‌كه‌.
3 ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێكت خۆشده‌بێت. له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک چاكت ده‌كاته‌وه‌.
4 ئه‌وه‌ی ژیانت له‌ گۆڕ ده‌كڕێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی میهره‌بانی و به‌زه‌یی ده‌كاته‌ تاجی سه‌رت.
5 ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت تێر ده‌كات به‌ چاكه‌، تاكو گه‌نجێتیت وه‌ک هه‌ڵۆ نوێ‌ ببێته‌وه‌.
6 په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌دات. دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان.
7 ڕێگای خۆی به‌ موشێ ناساند، كرده‌وه‌كانی به‌ نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل.
8 په‌روه‌ردگار میهره‌بان و به‌ به‌زه‌ییه‌، پشوودرێژه‌ و میهره‌بانیی زۆره‌.
9 تاوانباركردنی تا سه‌ر نییه‌، كینه‌ی جاویدانی نییه‌.
10 به‌ گوناهه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانمان سزامان ناداته‌وه‌.
11 چونكه‌ وه‌ک به‌رزی ئاسمانان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه‌، میهره‌بانییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن.
12 وه‌ک دووری خۆرهه‌ڵات له‌ خۆرئاواوه‌، یاخیبوونه‌كانمانی لێ‌ دوور خستووینه‌ته‌وه‌.
13 وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به‌ ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه‌، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه‌ دێته‌وه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن.
14 چونكه‌ ده‌زانێت چۆن پێكهێنراوین، له‌بیریه‌تی كه‌ ئێمه‌ گڵین.
15 مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه‌. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه‌ گوڵ ده‌كات.
16 چونكه‌ بایه‌ک به‌سه‌ریدا هه‌ڵبكات، نامێنێت. ئاسه‌واریشی دیار نابێت.
17 به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ و جاویدانیه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن‌، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه‌،
18 بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یمانی ده‌پارێزن. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ئه‌ویان له‌بیره‌ تا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
19 په‌روه‌ردگار ته‌ختی خۆی له‌ ئاسمانان چه‌سپاندوه‌ و پاشایه‌تییه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌ و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات.
20 ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن.
21 ئه‌ی هه‌موو سوپاكانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ڕاژه‌كارانی كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌ن.
22 ئه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له‌ هه‌موو شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی. ئه‌ی گیانی من، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 103: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە