سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه. كێ باسی پاڵه‌وانێتی په‌روه‌ردگار ده‌كات؟ كێ هه‌موو ستایشه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ پارێزه‌رانی ڕه‌وا، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌موو كاتێ دروستكارن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كاتی ڕه‌زامه‌ندیت له گه‌له‌كه‌ت یادم بكه‌وه. له ڕزگاریه‌كه‌ت به‌سه‌رم بكه‌وه. تا خۆشگوزه‌رانی هه‌ڵبژێردراوانت ببینم. تا به دڵخۆشی نه‌ته‌وه‌كه‌ت دڵخۆشبم. تا له‌گه‌ڵ میراته‌كه‌ت شانازی بكه‌م. ئێمه وه‌ک باوكانمان گوناهمان كرد. خراپه و تاوانمان كرد. كاتێ باوكانمان له میسڕ بوون. له په‌رجوه‌كانی تۆ تێنه‌گه‌یشتن. یادی زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ی تۆیان نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو یاخیبوون له‌لای ده‌ریا. له‌لای ده‌ریای سووف. جا له‌پێناوی ناوی خۆی ڕزگاری كردن. تا پاڵه‌وانێتیی بزانرێت. له ده‌ریای سووفی ڕاخوری، وشک بوو. به نێو قووڵاییه‌كه‌یدا بردنی. وه‌ک له بیابان. له ده‌ست ناحه‌ز ڕزگاری كردن. له ده‌ست دوژمن كڕینیه‌وه. ئاو دوژمنانی ئه‌وانه‌ی داپۆشی. یه‌كیان ده‌رباز نه‌بوو. ئه‌وسا باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌ی هێنا. گورانییان بۆ ستایشی وت. به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد. به‌ڵكو له چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا و له بیاباندا خودایان تاقیكرده‌وه. ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێی‌دان. به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن.
په‌سنییه‌كان 106 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 106
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:106-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان