لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 13:106-26

په‌سنییه‌كان 13:106-26 PNTZS

به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد. به‌ڵكو له‌ چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا و له‌ بیاباندا خودایان تاقیكرده‌وه‌. ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێیدان. به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن. له‌ ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به‌ موشێ و به‌ هارونی پارسای په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه‌ و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه‌ تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند. له‌ حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروست كرد، كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕژاو برد. شكۆیان گۆڕییه‌وه‌ به‌ په‌یكه‌ری گای گیا خۆر. خودای ڕزگاریده‌ریان له‌بیركرد. كه‌ له‌ میسڕ كاری مه‌زنی كردبوو. په‌رجوه‌كان له‌ وڵاتی حام. كاره‌ سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سووف. ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر موشێی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی، له‌ كه‌لێنه‌كه‌ له‌ به‌رده‌می نه‌وه‌ستایه‌، تا نه‌هێڵێ‌ تووڕه‌یی ئه‌و دایانڕزێنێ‌. زه‌ویی په‌سه‌ندیان به‌ سووک زانی. باوه‌ڕیان به‌ فه‌رمووده‌ی ئه‌و نه‌كرد. به‌ڵكو له‌نێو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه‌ بۆڵه‌بۆڵ. گوێیان له‌ قسه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌گرت. ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن. كه‌ له‌ بیابان بیانخات.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 13:106-26