لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:106-26

زەبوورەکان 13:106-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد. به‌ڵكو له‌ چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا و له‌ بیاباندا خودایان تاقیكرده‌وه‌. ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێیدان. به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن. له‌ ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به‌ موشێ و به‌ هارونی پارسای په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه‌ و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه‌ تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند. له‌ حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروست كرد، كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕژاو برد. شكۆیان گۆڕییه‌وه‌ به‌ په‌یكه‌ری گای گیا خۆر. خودای ڕزگاریده‌ریان له‌بیركرد. كه‌ له‌ میسڕ كاری مه‌زنی كردبوو. په‌رجوه‌كان له‌ وڵاتی حام. كاره‌ سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سووف. ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر موشێی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی، له‌ كه‌لێنه‌كه‌ له‌ به‌رده‌می نه‌وه‌ستایه‌، تا نه‌هێڵێ‌ تووڕه‌یی ئه‌و دایانڕزێنێ‌. زه‌ویی په‌سه‌ندیان به‌ سووک زانی. باوه‌ڕیان به‌ فه‌رمووده‌ی ئه‌و نه‌كرد. به‌ڵكو له‌نێو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه‌ بۆڵه‌بۆڵ. گوێیان له‌ قسه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌گرت. ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن. كه‌ له‌ بیابان بیانخات.

زەبوورەکان 13:106-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو، چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد. بەڵکو لە چۆڵەوانی نەوسیان هەستا، لە بیابان خودایان تاقی کردەوە، ئەوەی داوایان کرد، پێیدان، بەڵام نەخۆشی لەڕی بۆ ناردن. لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان. زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک. ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی. لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد. شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر. خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو، پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور. ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ. خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد. لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت. ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون،