لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 107

107
1 سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌.
2 با ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگار كڕینیه‌وه‌ ئه‌مه‌ بڵێن، ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی دوژمن كڕییانیه‌وه‌.
3 له‌ وڵاتانه‌وه‌ كۆی كردنه‌وه‌، له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له‌ باكوور و له‌ ده‌ریاه‌وه‌.
4 وێڵ بوون له‌ چۆڵه‌وانی، له‌ بیابانی بێ‌ ڕێگا. شاری نیشته‌جێبوونیان نه‌دۆزییه‌وه‌.
5 برسی و تینوو بوون. گیانیان داهێزرا.
6 ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن.
7 ڕێبه‌رێتی كردن بۆ ڕێگای ڕاست، تا بڕۆن بۆ شاری نیشته‌جێبوون.
8 سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.
9 چونكه‌ گیانێكی تینووی تێركرد. گیانێكی برسی پڕ كرد به‌ نان،
10 دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن.
11 چونكه‌ له‌ فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به‌ ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد.
12 پشتیان له‌ ژێر باردا چه‌مایه‌وه‌. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات.
13 ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن.
14 له‌ تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه‌ پارچه‌ كردن.
15 ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.
16 چونكه‌ ده‌روازه‌ی مسی تێكشكاند. شیشه‌ ئاسنه‌كانی پساند.
17 گێله‌كان له‌ ڕێگای یاخیبوونیان و له‌ گوناهه‌كانیان تووشی ناخۆشی ده‌بن.
18 قێزیان له‌ هه‌موو خواردنێک بووه‌وه‌. له‌ ده‌روازه‌كانی مه‌رگ نزیک بوونه‌وه‌.
19 ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان كرد بۆ په‌روه‌ردگار. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن.
20 وشه‌ی خۆی نارد و چاكی كردنه‌وه‌. له‌ فه‌وتان ده‌ربازی كردن.
21 ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.
22 با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌ په‌سنیه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی بژمێرن.
23 داده‌به‌زنه‌ نێو ده‌ریا به‌ كه‌شتی، ئه‌وانه‌ی له‌ ئاوه‌ زۆره‌كان كارده‌كه‌ن.
24 ئه‌وان كاره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بینی، كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له‌ قووڵایی.
25 فه‌رمانی كرد و ڕه‌شه‌با هه‌ستا، شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌.
26 به‌رزده‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كان. داده‌به‌زنه‌ نێو قووڵاییه‌كان. گیانیان له‌ مه‌ترسی ده‌توێته‌وه‌.
27 شه‌پۆل ده‌ده‌ن و وه‌ک سه‌رخۆش به‌ لادادێن، هه‌موو داناییان قووتدرا.
28 ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن.
29 ڕه‌شه‌با هێدی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئارامی، شه‌پۆڵه‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت.
30 دڵخۆش بوون، چونكه‌ شه‌پۆله‌كان هێمن بوونه‌وه‌، گه‌یاندیانی به‌و به‌نده‌ره‌ی ده‌یانویست.
31 سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی. بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.
32 له‌نێو كۆڕی خه‌ڵک به‌رزی بكه‌نه‌وه‌. له‌ ئه‌نجومه‌نی پیره‌كان ستایشی بكه‌ن.
33 ڕووبار ده‌كات به‌ بیابان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان به‌ زه‌ویی تینوو.
34 زه‌ویی به‌ پیت ده‌كات به‌ زه‌ویی بێ كه‌ڵک. له‌به‌ر خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدا دانیشتوون.
35 بیابان ده‌كات به‌ گومه‌ئاو و زه‌ویی وشک به‌ كانیاو.
36 برسییه‌كان له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ ده‌كات، شاری نیشته‌جێبوون داده‌مه‌زرێنن.
37 كێڵگه‌ ده‌چێنن و ڕه‌زه‌مێو ده‌ڕوێنن، ده‌غڵیان به‌ به‌روبووم ده‌بێت.
38 داڕشتیان ده‌كات و زۆر زیاد ده‌بن، ئاژه‌ڵیان كه‌م ناكاته‌وه‌.
39 ئینجا كه‌م ده‌بنه‌وه‌ و ده‌چه‌مێنه‌وه‌، له‌ژێر باری خراپه‌كاری و خه‌م.
40 ڕیسوایی به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كاندا ده‌ڕێژێت، له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی بێ ڕێگادا وێڵیان ده‌كات.
41 به‌ڵام هه‌ژار له‌ زه‌لیلی به‌رز ده‌كاته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌یان وه‌ک ڕانه‌ مه‌ڕ لێ‌ ده‌كات.
42 دروسته‌كان ئه‌مه‌ ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت.
43 كێ‌ دانایه‌ با بڕوانێته‌ ئه‌مه‌ و میهره‌بانیه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار تێبگات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 107: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە