په‌سنییه‌كان 115
115
1 بۆ ئێمه نا، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆ ئێمه نا، به‌ڵكو بۆ ناوی خۆت شكۆ ببه‌خشه. له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت. له‌به‌ر سه‌رڕاستییه‌كه‌ت.
2 بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا خوداوه‌ندیان له‌كوێیه؟”
3 خوداوه‌ندمان له ئاسمانه. هه‌رچی حه‌ز بكات، ده‌یكات.
4 بته‌كانیان زیو و زێڕه. ده‌ستكردی مرۆڤه.
5 ده‌میان هه‌یه و قسه ناكه‌ن. چاویان هه‌یه و نابینن.
6 گوێیان هه‌یه و نابیستن. لووتیان هه‌یه و بۆن ناكه‌ن.
7 ده‌ستیان هه‌یه به‌ڵام ده‌ست له هیچ ناده‌ن. پێیان هه‌یه و ڕێ ناكه‌ن. ده‌نگ له گه‌روویان نایه‌ته‌ده‌ر.
8 دروستكه‌ره‌كانیان وه‌ک ئه‌وانن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشتیان پێ ده‌به‌ستن.
9 ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه.
10 ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون. پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه.
11 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له دڵدایه. پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه.
12 په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی له‌بیره و داڕشتمان ده‌كات. داڕشت به بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل ده‌به‌خشێت. داڕشت به بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ده‌به‌خشێت.
13 داڕشت به‌وانه ده‌به‌خشێت كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه. بچووک و گه‌وره‌ش.
14 با په‌روه‌ردگار هه‌ر زیادتان بكات. ئێوه و ڕۆڵه‌كانتان.
15 با ئێوه به په‌روه‌ردگار داڕشت بن، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.
16 ئاسمانان ئاسمانانی په‌روه‌ردگاره، به‌ڵام زه‌ویی به ئاده‌میزاد به‌خشیوه.
17 نه مردووان ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن. نه ئه‌وانه‌ی شۆڕده‌بنه‌وه نێو خاكی بێده‌نگی.
18 به‌ڵام ئێمه ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین، له ئێستاوه و تاهه‌تایه. هه‌لیلویا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 115: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧