په‌روه‌ردگارم خۆش ده‌وێت، چونكه ده‌نگ و پاڕانه‌وه‌م ده‌بیستێت. چونكه گوێی خۆیی بۆ شل كردم، تا ژیانم مابێت هه‌ر لێی ده‌پاڕێمه‌وه. تۆڕی مه‌رگ ده‌وری دام. ناخۆشیی دۆڵی بێ‌بن كه‌وته سه‌رم. ده‌رد و ته‌نگانه‌م چێژت. به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه پاڕامه‌وه: “ئای په‌روه‌ردگار، گیانم ده‌رباز بكه!”. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و ڕاستگۆیه. خوداوه‌ندمان به به‌زه‌ییه. په‌روه‌ردگار چاودێری ساكاره‌كان ده‌كات. زه‌لیل بووم ئه‌و ڕزگاری كردم. ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه بۆ ئارامیی خۆت، چونكه په‌روه‌ردگار چاكه‌ی له‌گه‌ڵت كردووه. تۆ گیانی منت له مه‌رگ ڕزگار كرد، چاوه‌كانم له فرمێسک، پێیه‌كانم له خزان. تاكو له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا بڕۆم له زه‌ویی زیندووان.
په‌سنییه‌كان 116 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 116
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:116-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان