زەبوورەکان 1:116-9
زەبوورەکان 1:116-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگارم خۆش ده‌وێت، چونكه ده‌نگ و پاڕانه‌وه‌م ده‌بیستێت. چونكه گوێی خۆیی بۆ شل كردم، تا ژیانم مابێت هه‌ر لێی ده‌پاڕێمه‌وه. تۆڕی مه‌رگ ده‌وری دام. ناخۆشیی دۆڵی بێ‌بن كه‌وته سه‌رم. ده‌رد و ته‌نگانه‌م چێژت. به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه پاڕامه‌وه: “ئای په‌روه‌ردگار، گیانم ده‌رباز بكه!”. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و ڕاستگۆیه. خوداوه‌ندمان به به‌زه‌ییه. په‌روه‌ردگار چاودێری ساكاره‌كان ده‌كات. زه‌لیل بووم ئه‌و ڕزگاری كردم. ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه بۆ ئارامیی خۆت، چونكه په‌روه‌ردگار چاكه‌ی له‌گه‌ڵت كردووه. تۆ گیانی منت له مه‌رگ ڕزگار كرد، چاوه‌كانم له فرمێسک، پێیه‌كانم له خزان. تاكو له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا بڕۆم له زه‌ویی زیندووان.
زەبوورەکان 1:116-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە. تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!» یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە، خودامان بە بەزەییە. یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات، کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم. ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت، چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند. تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان، تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم لە خاکی زیندووان.