په‌روه‌ردگار هێز و په‌سنیی منه و بووه‌ته ڕزگاریی من. ده‌نگی په‌سنی و ڕزگاری دێت له خێوه‌تی خوداناسان: “ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌ته‌وه. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات”. نامرم، به‌ڵكو ده‌ژیم و باسی كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. په‌روه‌ردگار به توندی ته‌مبێی كردم. به‌ڵام نه‌یدامه ده‌ست مه‌رگ. ده‌رگای خوداناسیم لێ بكه‌نه‌وه. پێیدا ده‌چمه ژووره‌وه و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. ئه‌م ده‌رگایه هی په‌روه‌ردگاره. خوداناسان پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه. سوپاست ده‌كه‌م كه فریام كه‌وتی، بۆم بووی به ڕزگاری.
په‌سنییه‌كان 118 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 118
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 14:118-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان