زەبوورەکان 14:118-21
زەبوورەکان 14:118-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار هێز و په‌سنیی منه و بووه‌ته ڕزگاریی من. ده‌نگی په‌سنی و ڕزگاری دێت له خێوه‌تی خوداناسان: “ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌ته‌وه. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات”. نامرم، به‌ڵكو ده‌ژیم و باسی كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. په‌روه‌ردگار به توندی ته‌مبێی كردم. به‌ڵام نه‌یدامه ده‌ست مه‌رگ. ده‌رگای خوداناسیم لێ بكه‌نه‌وه. پێیدا ده‌چمه ژووره‌وه و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. ئه‌م ده‌رگایه هی په‌روه‌ردگاره. خوداناسان پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه. سوپاست ده‌كه‌م كه فریام كه‌وتی، بۆم بووی به ڕزگاری.
زەبوورەکان 14:118-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من. دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان: «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات، دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە، دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.» من نامرم، بەڵکو دەژیم و باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم. یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ. دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری.