به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به هه‌موو دڵه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه. تا به ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه ده‌مڕوانییه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به دڵڕاستییه‌وه سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه. گه‌نج به چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به پاراستنی وشه‌كه‌ت. به هه‌موو دڵه‌وه داوام كردی. مه‌هێڵه له ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به تۆ نه‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. به لێوه‌كانم، باسی هه‌موو حوكمه‌كانی زاری تۆ ده‌كه‌م. به ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه. له ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. چاو ده‌بڕمه ڕێگاكانت. به فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له یاد ناچێت. چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم. چاوم بكه‌ره‌وه تاكو شته سه‌یره‌كانی فێركردنه‌كانت ببینم. من نامۆم له زه‌وی. ڕاسپارده‌كانتم لێ مه‌شاره‌وه. گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت. سه‌رزه‌نشتی لووت به‌رزه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانت كرد. كه له فه‌رمانه‌كانی تۆ گومڕا بوون. شووره‌یی و سووكایه‌تیم له‌سه‌ر لابه. چونكه گه‌واهییه‌كانی تۆم پاراستووه. هه‌رچه‌نده سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه ڕاوێژكاره‌كانی منن. گیانم به گڵه‌وه لكاوه، به‌گوێره‌ی وشه‌ی خۆت بمژیێنه‌وه. باسی ڕێگاكانی خۆمم كرد. تۆ به‌ده‌نگمه‌وه هاتیت. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه. ڕێگای ڕاسپارده‌كانی خۆتم تێ بگه‌یه‌نه، له كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. گیانم له خه‌فه‌تان تووایه‌وه. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه. ڕێگای درۆم لێ دووربخه‌ره‌وه. به فێركردنه‌كانت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ڕێگای ڕه‌وام هه‌ڵبژاردووه. حوكمه‌كانی تۆم خستووه‌ته به‌رچاوم. به گه‌واهییه‌كانی تۆوه لكاوم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. به ڕێگای ڕاسپارده‌كانت ڕاده‌كه‌م، چونكه دڵم فراوان ده‌كه‌یته‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به هه‌موو دڵه‌وه ده‌یانپارێزم. بمخه سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه دڵخۆشم ده‌كه‌ن.
په‌سنییه‌كان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:119-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان