لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:119-56

په‌سنییه‌كان 1:119-56 PNTZS

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به‌ ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه‌. تا به‌ ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه‌ ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له‌ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته‌ شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه‌ ده‌مڕوانییه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به‌ دڵڕاستییه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه‌ دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به‌ ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه‌. گه‌نج به‌ چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به‌ پاراستنی وشه‌كه‌ت. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ داوام كردی. مه‌هێڵه‌ له‌ ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه‌، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به‌ تۆ نه‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌. به‌ لێوه‌كانم، باسی هه‌موو حوكمه‌كانی زاری تۆ ده‌كه‌م. به‌ ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه‌. له‌ ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. چاو ده‌بڕمه‌ ڕێگاكانت. به‌ فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له‌ یاد ناچێت. چاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم. چاوم بكه‌ره‌وه‌ تاكو ‌شته‌ سه‌یره‌كانی فێركردنه‌كانت ببینم. من نامۆم له‌ زه‌وی. ڕاسپارده‌كانتم لێ مه‌شاره‌وه‌. گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له‌ تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت. سه‌رزه‌نشتی لووت به‌رزه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانت كرد. كه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی تۆ گومڕا بوون. شووره‌یی و سووكایه‌تیم له‌سه‌ر لابه‌. چونكه‌ گه‌واهییه‌كانی تۆم پاراستووه‌. هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له‌ فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه‌ ڕاوێژكاره‌كانی منن. گیانم به‌ گڵه‌وه‌ لكاوه‌، به‌گوێره‌ی وشه‌ی خۆت بمژیێنه‌وه‌. باسی ڕێگاكانی خۆمم كرد. تۆ به‌ده‌نگمه‌وه‌ هاتیت. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه‌. ڕێگای ڕاسپارده‌كانی خۆتم تێ بگه‌یه‌نه‌، له‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. گیانم له‌ خه‌فه‌تان تووایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه‌. ڕێگای درۆم لێ‌ دووربخه‌ره‌وه‌. به‌ فێركردنه‌كانت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. ڕێگای ڕه‌وام هه‌ڵبژاردووه‌. حوكمه‌كانی تۆم خستووه‌ته‌ به‌رچاوم. به‌ گه‌واهییه‌كانی تۆوه‌ لكاوم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، شه‌رمه‌زارم مه‌كه‌. به‌ ڕێگای ڕاسپارده‌كانت ڕاده‌كه‌م، چونكه‌ دڵم فراوان ده‌كه‌یته‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه‌ و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ده‌یانپارێزم. بمخه‌ سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه‌ دڵخۆشم ده‌كه‌ن. دڵم بخه‌ سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج. چاوم وه‌رگێڕه‌ له‌ ته‌ماشاكردنی ناڕه‌وا. له‌ ڕێگای خۆتدا بمژیێنه‌وه‌. فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه‌. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه‌ كه‌ لێت ده‌ترسن. ئه‌و شووره‌ییه‌م له‌سه‌ر لابه‌ كه‌ لێی ده‌ترسم. چونكه‌ حوكمه‌كانت چاكن. ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. با میهره‌بانیه‌كه‌تم بۆ بێت، ڕزگاریه‌كه‌ت به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی خۆت. جا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ گاڵته‌م پێ ده‌كات، چونكه‌ پشتم به‌ فه‌رمووده‌ی تۆ به‌ستووه‌. وته‌ی ڕه‌وا هه‌رگیز له‌ ده‌مم دوور مه‌خه‌ره‌وه‌. چونكه‌ ئومێدم به‌ حوكمه‌كانی تۆ هه‌یه‌. به‌ به‌رده‌وامی چاوم له‌ فێركردنه‌كانته‌. تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی. به‌ ئازادی ڕێ ده‌كه‌م، چونكه‌ داواكاری ڕاسپارده‌كانی تۆم. له‌ به‌رده‌م پاشاكانیش باسی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاریش نابم، خۆشی له‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌بینم. چونكه‌ حه‌زم لێیانه‌. ده‌ست بۆ ڕاسپارده‌كانت به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێت. سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ فه‌رزه‌كانت. فه‌رمووده‌كه‌ت له‌بیر بێت بۆ به‌نده‌كه‌ت، چونكه‌ هیوات پێم داوه‌. له‌كاتی ته‌نگانه‌مدا دڵنه‌وایی من ئه‌مه‌یه‌، چونكه‌ فه‌رمووده‌كه‌ت منی ژیانه‌وه‌. لووتبه‌رزه‌كان زۆر گاڵته‌م پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام من له‌ فێركردنه‌كانی تۆ لام نه‌داوه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، حوكمه‌ له‌مێژینه‌كانی تۆم هاته‌وه‌ یاد. دڵنه‌واییم هاته‌وه‌. قینم جۆشا له‌ به‌دكاران، ئه‌وانه‌ی وازیان له‌ فێركردنه‌كانی تۆ هێناوه‌. فه‌رزه‌كانت بوون به‌ په‌سنی بۆم. له‌ ماڵی ئاواره‌ییم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ شه‌و یادی ناوی تۆ ده‌كه‌م و فێركردنه‌كانت ده‌پارێزم. ئه‌مه‌ بۆ من بوو. چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی تۆم پاراست.