گه‌نج به چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به پاراستنی وشه‌كه‌ت. به هه‌موو دڵه‌وه داوام كردی. مه‌هێڵه له ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به تۆ نه‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. به لێوه‌كانم، باسی هه‌موو حوكمه‌كانی زاری تۆ ده‌كه‌م. به ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه. له ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. چاو ده‌بڕمه ڕێگاكانت. به فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له یاد ناچێت. چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم. چاوم بكه‌ره‌وه تاكو شته سه‌یره‌كانی فێركردنه‌كانت ببینم. من نامۆم له زه‌وی. ڕاسپارده‌كانتم لێ مه‌شاره‌وه. گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت.
په‌سنییه‌كان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 9:119-20
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان