لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 97:119-106

په‌سنییه‌كان 97:119-106 PNTZS

چه‌ند حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌! به‌ درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه‌. ڕاسپارده‌كانت له‌ دوژمنه‌كانم داناتری كردووم، چونكه‌ تاهه‌تایه‌ بۆ منه‌. له‌ هه‌موو فێركارانم هۆشمه‌ندتر بووم، چونكه‌ له‌ گه‌واهییه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. له‌ پیره‌كان زیاتر تێده‌گه‌م. چونكه‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم. پێی خۆم قه‌ده‌غه‌كردووه‌ له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی خراپ، تا فه‌رمووده‌ی تۆ بپارێزم. له‌ حوكمه‌كانی تۆ لام نه‌داوه‌. چونكه‌ تۆ خۆت فێرت كردووم. فه‌رمووده‌كه‌ت چه‌ند شیرینه‌ بۆ گه‌رووم! له‌ هه‌نگوین شیرینترن بۆ ده‌مم. له‌ ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه‌ ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌. وشه‌كانت چرایه‌ بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه‌ بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه‌ و به‌جێی ده‌هێنم. كه‌ باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم.