په‌سنییه‌كان 122
122
به‌سنیی كه‌ژاوه‌كان. هی داویده.
1 شادمان بووم به وانه‌ی پێیان وتم: “با بچینه ماڵی په‌روه‌ردگار”.
2 ئه‌ی یروشلایم، پێیه‌كانمان له ده‌روازه‌كانت ڕاده‌وه‌ستن.
3 یروشلایم بنیادنراوه وه‌ک شارێكی یه‌كگرتوو.
4 له‌وێ خێڵه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، هۆزه‌كانی په‌روه‌ردگار، وه‌ک گه‌واهی بۆ ئیسڕائیل، تا ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن.
5 چونكه ته‌خته‌كان له‌وێ بۆ دادوه‌ری داده‌نرێت. ته‌خته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی داوید.
6 داوای ئاشتی بكه‌ن بۆ یروشلایم: “با ئه‌وانه‌ی تۆیان خۆش ده‌وێت ئاسووده بن.
7 با ئاشتی له قوللـه‌كانت بێت و حه‌سانه‌وه له كۆشكه‌كانت”.
8 له پێناوی برا و هاوڕێكانم ده‌ڵێم: “ئاشتیت تێدابێت”.
9 له پێناوی ماڵی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، به‌دوای چاكه‌ی تۆدا ده‌گه‌ڕێم.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 122: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧