په‌سنییه‌كان 128
128
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌ترسن. ڕێگای ئه‌و ده‌گرنه به‌ر.
2 كه به‌ری ڕه‌نجی ده‌ستی خۆت ده‌خۆیت، به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ و چاكیشه بۆت.
3 ژنه‌كه‌ت وه‌ک دارمێوێكی به‌ردار ده‌بێت له‌نێو ماڵه‌كه‌ت. ڕۆڵه‌كانت وه‌ک شتڵه زه‌یتوون ده‌بن له ده‌وری خوانه‌كه‌ت.
4 ئه‌و كه‌سه‌ی له په‌روه‌ردگار بترسێت ئاوا داڕشت ده‌بێت.
5 په‌روه‌ردگار له سیهیۆن داڕشتت بكات و هه‌موو ڕۆژانی ژیانت چاكه‌ی یروشلایم ببینیت،
6 منداڵی منداڵه‌كانت ببینیت. ئاشتی بۆ ئیسڕائیل.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 128: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧