نه‌زان له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: “خودا نییه” ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن و كرده‌وه‌كانیان گڵاوه، كه‌س نییه چاكه بكات. په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات، تا بزانێت: ئایا كه‌س هه‌یه تێگه‌یشتوو بێت و به‌دوای خودا بگه‌ڕێت؟ هه‌موو پێكه‌وه ڕوویان وه‌رگێڕا، هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. ئایا گوناهباران نازانن، ئه‌وانه‌ی وه‌ک نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و له په‌روه‌ردگار ناپاڕانه‌وه؟ له‌وێ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت، چونكه خودا له‌نێو كۆڕی خوداناسان ئاماده‌یه. سووكایه‌تی به بۆچوونی هه‌ژار ده‌كه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار په‌ناگای ئه‌وه. با ڕزگاریی ئیسڕائیل له سیهیۆنه‌وه ده‌ربكه‌وێت. كاتێ په‌روه‌ردگار گه‌له‌كه‌ی خۆی له ڕاپێچكراوی ده‌گێڕێته‌وه، یاقوو شاد و ئیسڕائیل دڵخۆش ده‌بێت.
په‌سنییه‌كان 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:14-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان