ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان چاكه. چونكه چه‌ند خۆشه. ستایشكردن شیاوه. په‌روه‌ردگار یروشلایم بنیاد ده‌نێته‌وه. ڕاپێچكراوانی ئیسڕائیل كۆده‌كاته‌وه. دڵشكاوان چاک ده‌كاته‌وه و برینیان ساڕ‌ێژ ده‌كات. ژماره‌ی هه‌ساره‌كان دیار ده‌كات. هه‌ریه‌كه‌یان به ناوێک بانگ ده‌كات. په‌روه‌ردگارمان مه‌زنه و هێزی مه‌زنه. تێگه‌یشتنی بێ سنووره. په‌روه‌ردگار یارمه‌تیی دڵنه‌رمه‌كان ده‌دات و به‌دكاران بۆ زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه. به سوپاسه‌وه وه‌ڵامی په‌روه‌ردگار بده‌نه‌وه. به عوود په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان بڵێن. ئه‌وه‌ی ئاسمانان به هه‌ور داده‌پۆشێت، باران بۆ زه‌وی ئاماده ده‌كات، گیا له‌سه‌ر چیاكان ده‌ڕوێنێت، خۆراكی ئاژه‌ڵ و بێچووه قه‌له‌ڕه‌شی ده‌م به قیڕه ده‌دات. به هێزی ئه‌سپ خۆشحاڵ نایێت. به قاچی مرۆڤ دڵشاد نییه. په‌روه‌ردگار به‌وانه دڵشاده كه ترسی ئه‌ویان له دڵه. ئه‌وانه‌ی هیوایان به میهره‌بانیه‌كه‌ی هه‌یه. ئه‌ی یروشلایم، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. ئه‌ی سیهیۆن، ستایشی خوداوه‌ندت بكه. چونكه سورگیی ده‌روازه‌كانت به‌هێز ده‌كات. ڕۆڵه‌كانت له‌نێو خۆت داڕشت ده‌كات. له سنووره‌كانت ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كات. له باشترین گه‌نم تێرت ده‌كات. وشه‌كه‌ی بۆ سه‌رزه‌وی ده‌نێرێت. فه‌رمووده‌ی خۆی زوو ده‌هێنێته‌جێ. به‌فر وه‌ک خوری ده‌بارێنێت، زوقم وه‌ک خۆڵه‌مێش بڵاو ده‌كاته‌وه. ته‌رزه وه‌ک نانه‌ڕه‌ق فرێده‌دات. كێ له ڕووی سه‌رمای ئه‌و خۆی ڕاده‌گرێت؟ وشه‌ی خۆی ده‌نێرێت و ده‌یانتوێنێته‌وه. بای خۆی هه‌ڵده‌كات و ئاو به‌ڕێ ده‌كه‌وێت. وشه‌ی خۆی به یاقوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رز و حوكمه‌كانی به ئیسڕائیل. له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، حوكمه‌كانی ئه‌ویان نه‌زانیووه. هه‌لیلویا.
په‌سنییه‌كان 147 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 147
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:147-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان