زەبوورەکان 1:147-20
زەبوورەکان 1:147-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان چاكه. چونكه چه‌ند خۆشه. ستایشكردن شیاوه. په‌روه‌ردگار یروشلایم بنیاد ده‌نێته‌وه. ڕاپێچكراوانی ئیسڕائیل كۆده‌كاته‌وه. دڵشكاوان چاک ده‌كاته‌وه و برینیان ساڕ‌ێژ ده‌كات. ژماره‌ی هه‌ساره‌كان دیار ده‌كات. هه‌ریه‌كه‌یان به ناوێک بانگ ده‌كات. په‌روه‌ردگارمان مه‌زنه و هێزی مه‌زنه. تێگه‌یشتنی بێ سنووره. په‌روه‌ردگار یارمه‌تیی دڵنه‌رمه‌كان ده‌دات و به‌دكاران بۆ زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه. به سوپاسه‌وه وه‌ڵامی په‌روه‌ردگار بده‌نه‌وه. به عوود په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان بڵێن. ئه‌وه‌ی ئاسمانان به هه‌ور داده‌پۆشێت، باران بۆ زه‌وی ئاماده ده‌كات، گیا له‌سه‌ر چیاكان ده‌ڕوێنێت، خۆراكی ئاژه‌ڵ و بێچووه قه‌له‌ڕه‌شی ده‌م به قیڕه ده‌دات. به هێزی ئه‌سپ خۆشحاڵ نایێت. به قاچی مرۆڤ دڵشاد نییه. په‌روه‌ردگار به‌وانه دڵشاده كه ترسی ئه‌ویان له دڵه. ئه‌وانه‌ی هیوایان به میهره‌بانیه‌كه‌ی هه‌یه. ئه‌ی یروشلایم، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. ئه‌ی سیهیۆن، ستایشی خوداوه‌ندت بكه. چونكه سورگیی ده‌روازه‌كانت به‌هێز ده‌كات. ڕۆڵه‌كانت له‌نێو خۆت داڕشت ده‌كات. له سنووره‌كانت ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كات. له باشترین گه‌نم تێرت ده‌كات. وشه‌كه‌ی بۆ سه‌رزه‌وی ده‌نێرێت. فه‌رمووده‌ی خۆی زوو ده‌هێنێته‌جێ. به‌فر وه‌ک خوری ده‌بارێنێت، زوقم وه‌ک خۆڵه‌مێش بڵاو ده‌كاته‌وه. ته‌رزه وه‌ک نانه‌ڕه‌ق فرێده‌دات. كێ له ڕووی سه‌رمای ئه‌و خۆی ڕاده‌گرێت؟ وشه‌ی خۆی ده‌نێرێت و ده‌یانتوێنێته‌وه. بای خۆی هه‌ڵده‌كات و ئاو به‌ڕێ ده‌كه‌وێت. وشه‌ی خۆی به یاقوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رز و حوكمه‌كانی به ئیسڕائیل. له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، حوكمه‌كانی ئه‌ویان نه‌زانیووه. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 1:147-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایش‌کردن چەندە خۆشە و شیاوە! یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە، ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە. دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕ‌ێژ دەکات. ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات. پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە، تێگەیشتنی بێ سنوورە. یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە. بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن. ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت، باران بۆ زەوی ئامادە دەکات، گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت، خۆراکی ئاژەڵ و بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات. یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت، بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە، بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە. ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە، ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە. یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات، کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات. لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات، لە باشترین گەنم تێرت دەکات. فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت، پەیامی ئەو زوو دێتەجێ. بەفر وەک خوری دەبارێنێت، زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە. تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا. کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە. بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت. پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت، فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل. ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە، حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.